بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر دەردەکەوێت. وێنە:ماڵپەڕی پاسپۆرتی هەولێر.
کاتەکەی گۆڕا بۆ هەفتەی داهاتوو
ئەوانەی دوێنێ لە پاسپۆرتی هەولێر نۆرەیان هەبوو وادەیەکی نوێیان بۆ دانرا
964+
فەهمی نەبی
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکات کە نۆرەی دەرهێنانی پاسپۆرتیان دوێنێ چوارشەممە بووە، وادەیەکی نوێیان بۆ دانراوە و نۆرەکەیان کەوتووەتە یەکشەممەی داهاتوو.
لە راگەیەنراوەکەی پاسپۆرتی هەولێر ئەوە هاتووە، ئەو هاوڵاتییانەی نۆرەیان دوێنێ چوارشەممە 20.3.2024 بووە، نۆرەکەیان گواستراوەتەوە بۆ رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو واتا 24.3.2024 لەو رۆژە مامەڵەکانیان رایی دەکرێت.
ئەوەش هاتووە، ئەو ھاوڵاتییانەی نۆرەیان بۆ رۆژی سێشەممە لە شەفتی ئێوارانی نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی پارێزگای ھەولێر ھەبوو دەتوانن لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە سەردان ھەمان نووسینگە بکەن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر دەکەوێتەسەر شەقامی هەولێر بۆ موسڵ بەرامبەر پارکی هەولێر.