لە بەردەڕەش
دوکاندارێک لە قەرزی سێ ملیۆن دیناری موشتەرییەکانی خۆش بوو
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
بارزان گەرزە خاوەنی دوکانی سەوزە و میوەی بەردەڕەشە، دەڵێت وەک خێرێک بۆ مانگی رەمەزان و هاوکارییەک بۆ ئەوانەی قەرزی بردنی سەوزە و میوەیان لایە بڕیاریداوە لە هەموو قەرزەکانی خۆش بێت.
خاوەنی دوکانەکە لەبەردەم مایکی 964 تەلەفون بۆ یەکێک لە خاوەن قەرزەکانی دەکات و لەبڕی 300 هەزار دیناری قەرزەکەی خۆش دەبێت.
بارزان گەرزە دەڵێت، “قەرزەکان لە هەزار دینار تا 750 هەزار دیناری تێدایە و بڕیارە لە هەموویان خۆش بم”.