نرخەکان چۆنن؟
به‌و نه‌ورۆزه دوكان چۆڵ و بێ گه‌شتیاره
964+
بارزان عوسمان – دوكان
به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ كه‌وتووه‌ته ناو مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، بۆیه ئه‌مڕۆ هیچ گه‌شتیارێك تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه له كه‌پر و كابینه‌كانی سه‌ر ئاوی دوكان ئاماده نه‌بووه.
په‌یامنێری 964 سه‌ردانی ناو بازاڕی دوكانیشی كرد و به هه‌مان شێوه چۆڵیی پێوه دیاره.
هه‌ڵگورد نوری وته‌بێژی هوتێل و كه‌پر و كابینه گه‌شتیارییه‌كانی دوكان به 964ی وت، تاكوته‌را گه‌شتیار هاتووه‌ته دوكان.
وتیشی، نرخی هوتێل و كه‌پر و كابینه‌كان هه‌روه‌ك خۆیه‌تی و هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا