"دایک و باوکمان لامان نین"
کرێکارە بیانییەکانی هەولێر بەدەم ئیشەوە جەژنە پیرۆزە دەکەن
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
لەناو ئەو ژمارە زۆرەی کرێکاری بیانی، کە لە شاری هەولێر کاردەکەن، دووانیان قسەیان بۆ 964 کرد و جەژنە پیرۆزەیان کرد
محەمەد رسلان، کە کرێکارێکی خەڵکی بەنگلادشە و لە شاری هەولێر ساردەمەنی دەفرۆشێت بە 964ـی راگەیاند، حەوت ساڵە لە هەرێمی کوردستانە و یەک جار گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی خۆی.
ئەو وێڕای پیرۆزبایی جەژن وتیشی، “جەژن لە هەولێر و بەنگلادیشیش خۆشە، بەڵام خەمی ئەوەی بوو کە لە باوک و دایکی دوورە”.
شاهیدون، کرێکارێکی دیکەی بەنگلادیشییە و بۆ 964 وتی، جەژنی هەولێر خۆشە.
سەبارەت بە ئیشەکەشی رایگەیاند، ئەگەر موچە نەدرێت ئیشیان باش نییە.