حاسڵاتی رووداوەکانی غەزە
ئاگربەست نزیکە و بلینکن سبەی دەگاتە تەلئەبیب
+964
ژووری هەواڵ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، هه‌ر جارێك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی ناوچه‌كه بكات، ئیسرائیل هێرشه‌كانی زیاتر ده‌كات.
بڕیاره سبه‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن سه‌ردانی ته‌لئه‌بیب بكات، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یشته میسر.
به‌رپرسێكی ئیسرائیلی به رادیۆی ئیسرائیلی راگه‌یاند، ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه له باره‌ی ئاگربه‌سته‌وه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رێكبكه‌ون.
له نوێترین ئاماردا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌وه‌ته‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه تا ئێستا، 32 هه‌زار فه‌ڵه‌سه‌تینی كوژراون و 71 هه‌زار كه‌سیش بریندارن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌وان و 36 وڵاتیش له‌وه ده‌كۆڵنه‌وه هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌ننه غه‌زه، له رێگه‌ی ده‌ریا و له هێڵی قوبرسه‌وه.
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت، به‌هۆی شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرائیله‌وه، 35%ی باڵه‌خانه‌كانی كه‌رتی غه‌زه رووخا‌و و وێران بوون.
رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆتی ئیسرائیلی ئاشكرای كرد، به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر پێدانی چه‌ك به ئیسرائیل، مه‌رجی داناوه، له‌و مه‌رجانه‌ش رێگه‌پێدانی تیمه‌كانی مانگی سوور و دیپلۆماتكاره‌كانه، كه سه‌ردانی زیندانه‌كانی ئیسرائیل بكه‌ن و ئه‌و سه‌ركردانه‌ی حه‌ماس ببینن، كه زیندانی كراون.