هاوڵاتییه‌ك: قەرەبووەكردنه‌وه‌كه كه‌مه
هاوکاری بەسەر زیانلێكەوتوانی لافاوه‌كه‌ی زاخۆ دابەشکرا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئەمرۆ پێنجشەممە 21.3.2024 قایمقامیەت و بەرگری شارستانی زاخۆ ناوی ئەو کەس و خێزانانەیان نوسی كه به‌هۆى لافاوه‌كه‌ی رۆژی سێشەممەى رابردوو، له زاخۆ زیانیان به‌ركه‌وتبوو.
ئەوانەی لەم هاوکارییانە سودمەند دەبن بریتین له دانیشتوانى هەر چوار گەڕەکی سەر لێواری خابور كه گه‌ڕه‌كه‌كانى ئازادی، خابور، سێمالکا و بەدرخان ده‌گرێته‌وه.
به‌شێك له خاوەن دوکان و چایخانەش لێی سودمەند دەبن کە به‌هه‌مان هۆكار زیانی زۆریان بەرکەوتووە و ئاوێكی زۆر چووبووه ناو دوکانەکانیان.
هەر خێزانێک 200 لیتر نەوتی سپی و خۆراك و بڕێك پارە وەردەگرن.
جەمال هەسن، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964 راگەیاند، نزیکەی 300 خێزان له‌و هاوكارییه سودمەند دەبن.
وتیشی “لیژنەیه‌ك سەردانی ماڵی زیان لێكه‌وتوان دەکات و بەپێی قەبارەی زیانەکە قەرەبوو دەکرێنه‌وه، ئەمە قۆناغی یەکەمە و دواتر قۆناغى دیكه‌ش بۆ هاوكاریكردنیان ده‌بێت”.
بارزان ئەسمەر، هاوڵاتییه‌كی زیان لێكه‌وتووه بە 964 وت، خانوەکەى بە یەکجاری نەماوە، داوا دەکات هاوکاری زیاتریان بکرێت چونکە ده‌ڵێت “قەرەبووەكردنه‌وه به رێژه‌ى 2% زیانەکانمان چارەسەر ناکات”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن