خێرخوازێک هاوکاریی کردن
ئەمڕۆ 100 کەمئەندام سوودمەند بوون
+964
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ هاوکاری بەسەر 100 کەمئەندام دابەشکرا، کە بڕەکەی بۆ هەر کەسێک 100 هەزار دینارە.
عومەر جەبار سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان بە 964 وت، ئەمڕۆ لەلایەن خێرخوازێکەوە هاوکاری ماددی بەسەر 100 کەمئەندام دابەش کرا.
باسی لەوەش کرد، داوایان لە چەند سەرمایەدارێکی دیکە کردووە هاوکاریی کەمئەندامان بکەن، لەبەرئەوەی دۆخی داراییان خراپە.
عومەر جەبار دەڵێت، تا ئێستا ئەو هاوکارییانەی دابەشکراون نزیکەی 250 کەمئەندام لێی سوودمەند بوون، بەڵام قەیرانی دارایی کاریگەریی کردووەتە سەر سەرمایەدارەکانیش.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا