پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌ گه‌لی كورد ده‌كات

سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق: جگه‌ له‌ كاركردن به‌یه‌كه‌وه‌ هیچ بەدیلێک نییە 

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21.3.2024 و یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆزی 2724ی كوردی، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و تەواوی گەلی عێراق کرد و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت بەردەوام دەبێت لە کارکردن و بنیاتنانەوە و چەسپاندنی هەنگاوەکان بۆ گەیشتن بە خواست و ئامانجە هاوبەشەکانی عێراقییەکان.

سەرۆک وه‌زیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، ده‌ڵێت: بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، پیرۆزبایی دڵسۆزانە ئاراستەی گەلی کوردی ئازیزمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و هەموو گه‌لی عێراقی به‌شه‌ره‌ف ده‌كه‌م، که‌  هیوا و خۆشی دەهێنێت و هیوای سبەینێیەکی گەش پێشان ده‌دات.

وتیشی، “پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو گەلانی ناوچەکە دەکەین کە ئەم جەژنە مێژووییە مرۆڤایەتییە بەڕێوەدەبەن، خوای گەورە بە خێر و بەرەکەت و نیعمەتە بەردەوامەکانی سەقامگیری بۆمان بگێڕێتەوە”.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا هاتووه‌، “ئەم بۆنەیە بەهێزیی هەمەچەشنی و بەردەوامی گەلەکەمانە، چڕكردنه‌وه‌ی هەموو هەوڵەکانە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی مافەکان، هەروەها ئەوەمان بیردەخاتەوە کە هیچ بەدیلێک نییە بۆ کارکردن بەیەکەوە، بەرزڕاگرتنی بەهاکان لە هاوبەشی، یەک چارەنووس و داهاتوو کە پێکەوە نه‌خشه‌ی بۆ ده‌كێشین لە هەموو بەشەکانی عێراقدا.

سودانی بە دەست و دیاری دێتە هەڵەبجە و ژێر پردی سەیداوە ...

سودانی بە دەست و دیاری دێتە هەڵەبجە و ژێر پردی سەیداوە خاوێنکرایەوە