وەزارەتی کارەبا بڕیاریداوە

بڕی 75 مێگاوات کارەبا بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی لافاو زیادکرا

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی کارەبا بڕیاریدا بە زیادکردنی 75 مێگاوات کارەبا بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی لافاوەكەی دهۆك و زاخۆ.

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، پێدانی ئەو بڕە کارەبا زیادەیە بۆ ئەو ناوچانە بەردەامدەبێت تاوەکو دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20.3.2024، عەبدولقادر بامەڕنی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای دهۆک بە 964ـی راگەیاند، لەگەڵ پارێزگای دهۆک و لیژنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی کارەبا کۆبوونەتەوە بڕیاریانداوە بە هەموو جۆرێک هاوکاری ناوچە زیانلێکەوتووەکان لافاو بدرێت.

دوێنێ سێشەممە بەهۆی شەپۆلێکی بەهێزی باران، لەماوەی 48 کاتژمێردا لە پارێزگای دهۆک زیاتر لە 200 ملم باران باری و زیان بەر دەیان ماڵ کەوتن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق: هاوکاری دەگەیەنینە زیان لێکەوتو...

سەرۆک وەزیرانی عێراق: هاوکاری دەگەیەنینە زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆک