لە 24 کاتژمێری رابردوودا

قەرەداغ زۆرترین و بازیان کەمترین بارانیان لێ باریوە

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی زانیارییەکانی کەشناسیی سلێمانی، ناوچەی قەرەداغ بە 70 ملیم و قەزای بازیان بە 12.5 ملیم زۆرترین و کەمترین رێژەی بارانبارینیان هەبووە لە 24 کاتژمێری رابردوودا.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەپێی زانیارییەکانی کەشناسیی سلێمانی، ناوچەکانی بەرێژەی جیاجیا بارانبارینیان هەبووە، کە بە شێوەی گشتی لەنێوان 14 بۆ 60 ملیم باران باریوە.

بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بەو بارانەی لە 24 کاتژمێری رابردوودا باریوە بارانبارین لە سلێمانی گەیشتووەتە 515 ملیم لەمساڵدا.

وتیشی، “ساڵی رابردوو ئەمکاتە چەند ملیمێک زیاتر لە ئێستا باران باریبوو، بەڵام پێشبینی دەکەین ئەمساڵ بارانی زیاتر ببارێت و ریکۆردی ساڵی رابردوو بشکێنێت”.

964 لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە دەزانێت، ساڵی رابردوو بارانبارین لە سلێمانی گەیشتە 800 ملیم.

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی وتیشی، “زۆریی رێژەی بارانبارین وا دەکات ئاوی ژێرزەوی زیاد بکات، کە لە ساڵانی پێشووتردا بەهۆی وشکەساڵییەوە زیاتر لە 10 مەتر کەمی کردووە”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ وەرزی هاوین کەوتووەتە ...

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ وەرزی هاوین کەوتووەتە خۆی