…سەدڕییەکان نوێژی هەینی یەکگرتوو ئەنجام دەدەن

964+
توانا نەقی – هەولێر

لیژنەی سەرپەرشتیاری نوێژی هەینیی یەکگرتوو لە بەغداد، کە سەر بە رەوتی سەدڕن، بە پێی نوسراوێک کە لە 9ـی کانوونی دووەمی 2023 بڵاوکراوەتەوە رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ نوێژی هەینیی یەکگرتوو لە بەغدا و تەواوی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوە دەچێت.

لیژنەکە رایگەیاندووە، دوای کۆبوونەوەیان شوێنی نوێژەکەیان بۆ ئەم هەینییە دیاریی کردووە، کە لە نزیک بینای نوسینگەی شەهید سەدڕ لە بەغدا دەبێت.

پێشتریش رەوتی سەدڕ ئامادەکارییان بە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی لە بەغداد و تەواوی پارێزگاکانی عێراق کردووە و دەڵێن، دەبێت هەینییەکی یەکگرتوو بێت بۆ هەمووان.

ئەنجامدانی ئەم نوێژە، دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی موقته‌دا سەدڕ دێت لە پرۆسەی سیاسی، یەکەمجاریشە بانگەوازی نوێژی هەینی فراوان لە سەرجەم پارێزگاکاندا بکات.

دوای بێدەنگبوونی بۆ چەند مانگێک، سەدڕ جارێکی دیکە نوێژی هەینی یەکگرتووی راگەیاندووه‌، ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و کاریگەری لەسەر ئابووری عیراق و خەڵک، چاوەکان لەسەر حکومەتن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە.