120 ملیار دۆلار داهاتی هەبووە

چین بۆ ئەمریکا: تیکتۆک بۆ فرۆشتن نییە و بەتەمای مەبن

964+
ژووری هەواڵ

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لەزاری چەند بەرپرسێکی چینییەوە دەڵێت: چینییەکان پێیان باشە تیکتۆک دابخرێت نەک بە ناچاری بیفرۆشن بە وەبەرهێنە ئەمریکییەکان.

بەرپرسە چینییەکان بە خاوەنی تیکتۆکیان وتووە، لێگەڕن با ئەمریکا ئەپڵیکەیشنەکە بلۆک بکەن.

کۆمپانیای (ByteDance) چینی خاوەنی تیکتۆکە، ساڵی پار 120 ملیار دۆلار داهاتی هەبووە، 16 ملیاری تەنیا لە ئەمریکا بووە.

رۆژی 13ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆژە یاسایەکی پەسەندکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە، دەبێت تیکتۆک لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکییەوە بەڕێوەببرێت نەوەک چینی، ئەگەرنا بەکارهێنانی ئەو ئەپە لە ئەمریکا قەدەغە دەکرێت، چینیەکانیش گوێ بەو بڕیارە نادەن و دەڵێن هەرگیز نایفرۆشین.

ئێستا لە ئەمریکا 170 ملیۆن کەس تیکتۆک بەکاردەهێنن، هەندێ لە بەکارهێنەران هەڕەشەیان لە نوێنەرەکانیان کردووە کە ئەگەر تیکتۆک قەدەغە بکەن ئەوا دەنگیان نادەنێ.

ملیۆنەها گۆرانی لە تیکتۆک دەسڕدرێنەوە

ملیۆنەها گۆرانی لە تیکتۆک دەسڕدرێنەوە