رێکنەکەوتن

ملیۆنەها گۆرانی لە تیکتۆک دەسڕدرێنەوە

964+
عادل کانەبی

کۆمپانیای تیکتۆک رایگەیاندووە، لە ماوەی داهاتوو ملیۆنان گۆرانی دەسڕدرێنەوە بەهۆی ئەوەی نەگویشتوونەتە رێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیای گروپی یونێڤێرساڵ میوزیک، ماوەیەکە بەشێک لەو گۆرانیانە بوونەتە ترێندی پلاتفۆڕمەکە و لە لایەن بەکارهێنەرانی بەکارهێندراون.

ئەم هەواڵە بۆ بەکارهێنەرانی تیکتۆک شۆکهێنەر بووە، چونکە دوای بەشێکی لەو گۆرانیانەی دەسڕدرێنەوە هەندێکیان هی، تایلەر سویفت، زە ویکند، درێک، نامێنێت لە سەر پلاتفۆڕمەکە و چیتر بەکارهێنەران ناتوانن بەکاری بهێنن بۆ ڤیدیۆکانیان.

وتەبێژی کۆمپانیا موزیکەکە رایگەیاندووە، ئەگەر نەتوانین لەگەڵ تیکتۆک بگەینە رێکەوتن ئەوا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو واتا 07.02.2024 دەستدەکەین بە رەشکردنەوەی سەرجەم گۆرانییەکان کە تایبەتە بە کۆمپانیاکەمان.

وتیشی، راستی بابەتەکە ئەوەیە ئەوان بڕیاریانداوە پشتی تیکتۆک بەربدەن، چونکە دەیانەوێت بێهێزی بکەن دوای ئەوەی ژمارەی بەکارهێنەرانی گەیشتووەتە سەروو ملیارێک.

لە بەرامبەردا کۆمپانیای تیکتۆک وەڵامی، گروپی یونێڤێرساڵ میوزیک داوەتەوە و دەڵێت، کۆمپانیاکە بەرژەوەندی خۆی خستووەتە پێش بەرژەوەندی هونەرمەندان و بەکارهێنەران.

کۆمپانیای تیکتۆک لە لایەن بایداسی چینی خاوەندارییەتی دەکرێت و نزیکەی یەک ملیار بەکارهێنەری هەیە لە سەرانسەر دونیا. هەروەها گروپی یونێڤێرساڵ میوزیک کۆمپانیایەکی پێشەنگی مۆسیقایە لە جیهاندا.

یەکێتی ئەوروپا هۆشداری دەداتە تیکتۆک

یەکێتی ئەوروپا هۆشداری دەداتە تیکتۆک

تیکتۆک

تیکتۆک "لە ترسدا" بنکەیەکی داتای زانیاری لە ئەوروپا کردەوە