هەواڵەکان
دهۆک و زاخۆ رووبەڕووی لافاو وەستاون و قەندیلیش بۆردومان کرا
+964
ژووری هەواڵ
له‌دوێنێوه دهۆك و زاخۆ به‌هۆى لافاوه‌وه شه‌و و رۆژێكى ناخۆشیان به‌ڕێكردووه، گیان له‌ده‌ستدانى هاوڵاتیان و زیان گه‌یاندن به خانوو و رێگاكان وای له لایه‌نى په‌یوه‌ندیداره جیاوازه‌كان كرد ده‌رگاى هاوكارى و كۆمه‌ك بۆ ئه‌م دوو شاره بكه‌نه‌وه،
بنارى قه‌ندیل به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌ى دوێنێ كه له‌لایه‌ن فرۆكه‌ى جه‌نگییه‌وه رووبه‌ڕووى بووه‌وه، شه‌وێكی تاریكی به‌ڕێكرد و رێگاكه‌شی داخرابوو.
بۆردومانه‌كه سه‌ره‌وه‌ى لۆفه‌كانى كورته‌كى له سنوورى ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر كردبووه ئامانج، كه به‌هۆیه‌وه به‌شێكى ئه‌و رێگایه‌ى تێكداوه و به‌هۆى كه‌وتنى ژماره‌یه‌ك تاوه‌ریش كاره‌باكه‌ى پچڕابوو.
له‌ماوه‌ت هاوڵاتییه‌ك 100 كه‌وی له راوچییه‌كان كڕیه‌وه و له‌ناو سروشتى ئه‌م قه‌زایه‌شدا ئازدى كردن.