حاسڵاتی رووداوەکانی غەزە
کەنەدا چەک بە ئیسرائیل نادا و ئەمریکاش میلیشیاکانی بۆرودومان کرد
+964
ژووری هەواڵ
كۆشکی سپی دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە هۆشداری دەدات لە نزیكبوونه‌وه‌ی برسیه‌تیی لە کەرتی غەززە، نیگەرانی خۆیان دەربڕی.
کۆشکی سپی داوای لە ئیسرائیل کرد رێگە بە یارمەتییە فریاگوزارییەکان بدات بەبێ بەربەست بگه‌نه غه‌زه.
میدیای ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هه‌ینیی داهاتوو سه‌ردانی ته‌لئه‌بیب ده‌كات، پێده‌چێت ئامانجی سه‌ردانه‌كه بۆ ئه‌وه بێت بگه‌نه ئاگربه‌ست و كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بێت بۆ خه‌ڵكی غه‌زه.
نه‌فتالی بینیت سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل رایگه‌یاند، به پێویستی ده‌زانن هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر شاری ره‌فه‌ح ده‌ستپێبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بهێنن و تووشی شه‌ڕی دیكه نه‌بن.
حكومه‌تی كه‌نه‌دا بڕیاری دا چیتر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به ئیسرائیل نه‌فرۆشێت، ئیسرائیلیش ره‌خنه‌ی له كه‌نه‌دا گرت سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه و رایگه‌یاند مێژوو ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه‌نه‌دا به خراپی باس ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئیسرائیل به فڕۆكه و به موشه‌ك بۆرودمانی كه‌مپی نه‌سیڕاتی كرد له ناوه‌ڕاستی غه‌زه، له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی 30 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و به ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون.
فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان، كه پێده‌چێت ئه‌مریكی بێت، ئه‌مڕۆ هێزه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانی له رۆهه‌ڵاتی پارێزگای دێرزوری سوریا بۆرودومان كرد.