رێگاكه‌ى كرایه‌وه و هێشتا كاره‌بای نییە
بنارى قه‌ندیل شه‌وێكی تاریكی به‌ڕێكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى ئه‌و بۆردومانه‌ى دوێنێى فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له سنوورى بنارى قه‌ندیل ئه‌نجامیاندابوو، كاره‌باى زۆربه‌ى گونده‌كانى پچڕا و رێگاكه‌شی داخرابوو.
بۆردومانه‌كه سه‌ره‌وه‌ى لۆفه‌كانى كورته‌كى له سنوورى ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر كردبووه ئامانج، كه به‌هۆیه‌وه به‌شێكى ئه‌و رێگایه‌ى تێكداوه و به‌هۆى كه‌وتنى ژماره‌یه‌ك تاوه‌ریش كاره‌باكه‌ى پچڕابوو.
ئه‌میر حوسێن، له فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى سه‌نگه‌سه‌رى سه‌ر به قه‌زاى پشده‌ر به 964ـى وت، به‌م به‌یانییه تیمه‌كانیان بۆ چاككردنه‌وه‌ى كاره‌با چوونه‌ته بنارى قه‌ندیل.
وتیشی “بۆردومانه‌كه زیانى زۆری به تاوه‌ره‌كانى كاره‌با و ته‌ل و فنجانه‌كان گه‌یاندووه و خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ین”.
شاره‌وانى بنارى قه‌ندیلیش (نزيك له پەکەکە) تاوه‌كو دره‌نگانى شه‌وى رابردوو خه‌ریكی كردنه‌وه‌ى رێگاكه بوون كه به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌وه چاڵێكی گه‌وره‌ى له ناوه‌ڕاستى به‌شێكی رێگاى كورته‌ك دروست كردبوو.
دڵشێر ئیبراهیم، هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل، به 964ـى وت، تیمه‌كانیان تا كاتژمێر 11:00ـى شه‌و خه‌ریكی پڕكردنه‌وه‌ى چاڵه‌كانى رێگاکه بوون و چاككرایه‌وه.