كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی کوردستان
ئه‌مڕۆ پرسی به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست تاوتوێ ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان كۆببێته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت، پرسی به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌سته.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان به تۆڕی 964ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی هه‌یه، یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه گفتوگۆی له باره‌ه‌وه ده‌كرێت، پرسی به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌سته له هه‌رێم.
وتیشی، “بابه‌ته‌كه تاوتوێ ده‌كرێت، به‌ڵام دیار نییه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت یان نا”.
له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 30 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست هه‌یه و به‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كاندا دابه‌ش بوونه.
هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه و هێشتا موچه‌ی مانگی چواری ئه‌مساڵ نه‌دراوه، موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستیش زیاتر له 10 ملیار دیناره و ئه‌گه‌ر بكرێن به هه‌میشه‌یی، ئه‌ویش ده‌خرێته سه‌ر كۆی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، كه زیاتره له 950 ملیار دیناره و پێویسته به‌غدا به پێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق، بۆ فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێم دابینی بكات و له به‌رامبه‌ردا هه‌رێمی كوردستانیش داهاته‌كانی راده‌ستی به‌غدا بكات.