وێنەی دوو تۆمەتبارەکە لای پۆلیس - وێنە: پۆلیسی سلێمانی
لە سلێمانییەوە چووبوونە ئەوێ
لە شارەزوور دوو “دز” دەستگیر کران
پێشەوا محەمەد
پۆلیسی بنکەی شارەزوور دوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد، کە بە وتەی خۆیان پێشینەی تاوانیان هەبووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەو دوو کەسە لە شاری سلێمانی دزییان کردووە و بە نیاز بوون لە قەزای شارەزووریش هەمان کار بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “له كاتی گه‌ڕان و دانانی بازگه‌ی كاتی هێزه‌كانی پۆلیسدا، له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌زووره‌وه گومان خرایه سه‌ر دوو تۆمه‌تبار، دوای ده‌ستگیركردنیان و له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هه‌ردوو تۆمه‌تبار دانیان به‌وه‌دا نا كه به مه‌به‌ستی دزیكردن چوونه‌ته قه‌زای شاره‌زوور”.
تۆمەتبارەکان لای پۆلیس ئاشکرایان کردووە، پێشتر لە شاری سلێمانی ماتۆڕسکیل و سندووقی خێری مزگەوتیان دزیوە.
“هەردوو تۆمەتبارەکە له به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و ئێستا به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 446 له یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان لەگەڵیاندا به‌رده‌وامه”، راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت.
مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە دزیکردن، کە بەندکردن یان سزادانی ماددی دەیگرێتەوە.