CPT کارەکە دەکات

ئەو قوربانیانە دیکۆمێنت دەکرێن لە سنوورەکانی هەرێم گیانیان لەدەست داوە

964+

پێشەوا محەمەد

رێکخراوی CPT ئەمریکی بە هاوکاریی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان هەوڵی دیکۆمێنتکردنی قوربانیانی هەرێم دەدات، کە بەهۆی بۆردوومان و فڕۆکە جەنگییەکانەوە لس نوورەکان گیانیان لە دەست داوە یان بریندار بوون.

ئەو رێکراوە و دەستەی مافی مرۆڤ دوێنێ سێشەممە بۆ ئەو مەبەستە کۆبوونەتەوە.

مونا یاقوو، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ بە 964ـی راگەیاند، رێکخراوەکە بیرۆکەی کارەکەیان پێوتووین و لای ئەوانیش پڕۆژەیەکی گرنگ بووە.

وتیشی، “ئێمە ئامادەین هاوکاریان بین بۆ ئەوەی مافی خەڵکی بێتاوان کە دەبنە قوربانی بپارێزین”.

سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەش دا لە داهاتوودا دانیشتنی تر دەکەن و وردەکاری و میکانیزمی جێبەجێکردنی کارەکە رووندەکەنەوە.

CPT رێکخراوێکی ئەمریکییە و کار بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگەی مەدەنی و نەهێشتنی تووندوتیژی دەکات.

بەپێی ئاماری رێکخراوەکە، لە ساڵی 2023ـدا هێزەکانی تورکیا هەزار و 548 جار هێرش و بۆردوومانی خاکی هەرێمی کوردستان و نەینەوایان کردووە، کە هەزار و 159 هێرش لە رێگەی فڕۆکەی جەنگی، 228 هێرش لە رێگەی درۆن، 114 هێرش لە رێگەی تۆپباران، سێ ‌هێرش لە رێگەی تەقەکردن و دوو هێرشیش بەهۆی مینەوە بووە.

باوکی ئەو گەنجەی لە بۆردومانەکەی گەڵاڵە گیانی لەدەست د...

باوکی ئەو گەنجەی لە بۆردومانەکەی گەڵاڵە گیانی لەدەست دا قسە بۆ 964 دەکات