بە کاتی چارەسەر کراوە

هەورە بروسکە کێشەی بۆ ئاوی هەڵەبجە دروست کردووە

964+

توانا نەقی

دوێنێ هەورە بروسکە لە تاوەری کارەبای هەڵەبجەی دابوو شۆرتی دروستکردبوو بەو هۆیەوە دابەشکردنی ئاو لە شارەکە وەستابوو، بەقسەی بەڕێوەبەرایەتی ئاو بە شێوەیەکی کاتی کێشەکەیان چارەسەر کردووە و ئەم بەیانییە ئاویان دابەش کردووە.

ئەلەند تۆفیق بەڕێوەبەری ئاوی هەڵەبجە بە 964ـی وت، هەورە برسەکە لە فنجانی تاوەرە بەرزەکانی هێڵی 33 کەیڤی داوە و زیانی پێگەیاندوون، دەبێت ئەو فنجانانەیان لە سلێمانییەوە بۆ بێت، بۆیە ئەم بەیانییە بە شێوەیەکی کاتی چارەسەریان کردووە و ئاویان دابەش کردووە.

وتیشی، پێشتر رایانگەیاندووە رەنگە نەتوانن ئاو دابەش بکەن بەڵام ئەمڕۆ لە کاتژمێر 8:0ـی بەیانییەوە ئاویان دابەشکردووە.

بەڕێوەبەری ئاوی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد، رۆژانە 50 هەزار مەتر چوارگۆشە ئاو دابەش دەکەن.

هەڵەبجە پێکهاتووە لە 16 گەڕەک 48 کاتژمێر جارێک ئاو دابەش دەکرێت بە جۆرێک رۆژانە 8 گەڕەک ئاو وەردەگرن، ئەلەند تۆفیق وای وت.

گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە ئومێدەوە باسی ئاوی زەڵم ناکات

گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە ئومێدەوە باسی ئاوی زەڵم ناکات