ده‌ستەی وەبەرھێنان

كه‌مپه‌ینی هاوكاریكردنی لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی دهۆك راگه‌یاندرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

دەستەی وەبەرھێنان رایگه‌یاند، بـە مەبەستی ھـاوکاریکـردنـی لێقـەوماوانی لافاوەکەی دھۆک، بـانگـەوازێک ئـاراسـتەی یەکێتیی وەبەرھێـنەران و ژوورەکـانـی بـازرگـانی ھەرێمی کـوردسـتـان، سـەرمـایـەداران، وەبـەرھـێـنـەر و بـازرگـانـانـی نـاوخـۆ و دەرەوە دەکـات.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌ڵێت، “ئـومـێـد دەکـەیـن لـەم ھـەڵمـەتـە مـرۆڤـدۆسـتـانـەدا بـەشـداربـن، ھەروەک چـۆن لـە رابـردوودا لـە رووداو و کـارەسـاتـە سـروشـتیـیـەکـانـدا رۆڵـی دیـار و بـەرچـاوتـان ھـەبـووە لـە قـەرەبـووکـردنـەوەی زیـانـلـێـکـەوتـووان”.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، دوابـەدوای کـۆکـردنـەوەی ھـاوکـاریـیـەکـان، بـە ھـەمـاھـەنـگـی لـەگـەڵ پـارێـزگـا و لایـەنـی پـەیـوەنـدار، بـە پـێـی زەرەرو زیـانـەکـانـیـان بـەسـەر ھـاوڵاتـیـانـی زەرەرمـەنـدی شـاری دھـۆک دابـەش دەکـرێـت.

ده‌سته‌كه‌ بـۆ گـەیـانـدنـی ھـاوکـاریـیـەکـان داوا ده‌كات سـەردانـی ژمـێـریـاری دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان بکـەن، یان په‌یوه‌ندییان پێوه‌ بكه‌ن.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ شەپۆلێكی بارانبارینی بەهێز هەرێمی كوردستانی گرتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە، له‌ دهۆك و زاخۆ زیانی زۆری گه‌یاند و سێ هاوڵاتییش گیانیان له‌ ده‌ست دا.
هه‌روه‌ها بە هۆی نالەباری كەشوهەواوە، ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك پشووی فەرمییه‌.

ژمارەی گیان لەدەستدان لە دهۆک بەرزبووەوە

ژمارەی گیان لەدەستدان لە دهۆک بەرزبووەوە