پلانی داهاتووی چییە؟

کەلارییەک لە یاریی بۆکسێن پاڵەوانی جیھانە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

کاروان ئەفراسیاب، گەنجێکی کەلاری 29 ساڵە، لە ساڵی 2012 دەچێتە وڵاتی ئەڵمانیا و ساڵێک دوای ئەوە دەست بە یاری بۆکسێن دەکات.

ئەو گەنجە ھەر بەناوی کوردستانەوە بەشداری لە یاریەکان دەکات و لەھەموو یاریەکانیش ئاڵای کوردستانی لەسەر شانە و دەڵێت،”شانازی دەکەم کە ئاڵای کوردستان لەسەرشانمە لە یاریەکان ئەوە ھێزی زیاترم پێدەبەخشێت”

کاروان بە پاڵپشتی براکانی لە وڵاتی ئەڵمانیا، ماوەی 11 ساڵە لە یاریکردن بەردەوامە، لە کێشی خۆی سێ جار پاڵەوانی جیھان بووە.

کاروان لە کێشی 72 کیلۆ خاوەنی پشتێنێکە و لە کێشی 76 کیلۆش خاوەنی دوو پشتێنی جیھانیە، دەڵێت،”بوون بە پاڵەوان ئاسان نییە ، دەبێت ھەموو ساڵێک یاری بکەم بۆ ئەوەی پاڵپشتی لەو پشتێنانە بکەم و لایخۆم بیانھێڵمەوە”.

ئەو پاڵەوانە کوردە، نازناوی “مەکینەی بێھۆشکەر”ی، پێدراوە، بەھۆی ئەوەی لەزۆرینەی یاریەکانی ھەر لە راوندی یەکەم، یاریزانەکەی بەرامبەری بێھۆش کردووە و بردویەتیەوە.

کاروان لەبارەی پلانی داھاتویەوە دەڵێت، ئەمەوێت یاریەکی جیھانی بۆکسێن بھێنمە کوردستان و بە وەزنێکیتر لە کوردستانەوە جارێکیتر ببمە پاڵەوانی جیھان، ھەروەھا دەمەوێت ھۆڵێکی گەورە لە کوردستان بکەمەوە و یاریزانی بۆکسێن پەرەپێبدەم و لە یارییە جیھانیەکان بەشداری بکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

تاکە یاریزانە کوردەکەی پاڵەوانیەتی MMA سەرکەوتوو بوو

تاکە یاریزانە کوردەکەی پاڵەوانیەتی MMA سەرکەوتوو بوو