چۆڵکرا

گەڕەکێکى زاخۆ ژێرئاو کەوت

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دواى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوى رووبارى خابوور، گەڕەکی ئازادی زاخۆ ژێرئاو کەوت و بەتەواوی چوڵکرا.

گەڕەکەکە لەسەر لێوارى خابوورە و بە وتەى جەمال هەسن، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ کە بۆ 964 قسەى کردووە دەڵێت: لەترسی گیانلەدەستدان و زیانى گیانى، بڕیارماندا گەڕەکە چۆڵبکرێت، چونکە تادێت ئاستی ئاو بەرزتر دەبێتەوە.

گەڕەکی ئازادی بە گەڕەکی جولەکەکان بەناوبانگە زیاتر لە 150 ماڵى لێیە.

بەهۆى ئەو لافاوەى لە شارى زاخۆ دروستبووە، پردی ئاشی شەهاب کە مێژووى دروستکردنەکەى بۆ پێش 500 ساڵ دەگەڕێتەوە، رووخا.

جگە لەو پردە، مەترسى رووخانى هەردوو پردى ناوبازاڕى زاخۆ هەیە و پۆلیس و بەرگرى شارستانى دهۆک، هاتووچۆیان لەسەر پردەکە راگرتووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پردەکەى زاخۆ رووخا

پردەکەى زاخۆ رووخا