دوو پردى دیکە لە ژێر مەترسیدان

پردەکەى زاخۆ رووخا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

پردێکى سەرەکى زاخۆ کە مێژووى دروستکردنەکەى بۆ 500 ساڵ دەگەڕێتەوە، لافاو رووخاندى، دوو پردى دیکەش مەترسى رووخانیان لەسەرە.

بەهۆى ئەو لافاوەى لە شارى زاخۆ دروستبووە، پردی ئاشی شەهاب کە مێژووى دروستکردنەکەى بۆ پێش 500 ساڵ دەگەڕێتەوە، رووخا.

ئاشى شەهاب، پردێکى سەرەکییە و گەڕەکی گوندک بە بازاڕەوە دەبەستێتەوە.

پردەکە، میری میرنشینی ئامێدی حەسەن وەلی بەگ، دروستى کردووە.

جگە لەو پردە، مەترسى رووخانى هەردوو پردى ناوبازاڕى زاخۆ هەیە و پۆلیس و بەرگرى شارستانى دهۆک، هاتووچۆیان لەسەر پردەکە راگرتووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لافاو ماڵی دوو پێشمه‌رگه‌ی وێران كرد

لافاو ماڵی دوو پێشمه‌رگه‌ی وێران كرد