حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە

رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس نزیکە و لە غەزەش چەند کەسێک لەبرسا مردن

+964

ژووری هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی غەزە دەڵێت: هەموو رۆژێک ئاماری کوژراوو بریندارەکان زیاد دەکەن، تا ئەمڕۆ ئەوانەی کوژراون ژمارەیان گەیشتە (31.819) کەس، بریندارەکان ژمارەیان گەیشتە (73.934) بریندار

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: چەند کەسێک لە غەزە لە برسا مردوون، ئەمەش لەبەرئەنجامی ئەو کۆت و بەندە روویداوە کە ئیسرائیل سەپاندوویەتی و ناهێڵێت کۆمەک و یارمەتییەکان بگەنە غەزە.

بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە دەزگای پەخشی ئیسرائیلی راگەیاندووە، دانوستانەکان لە دۆحەی پایتەختی قەتەر سەبارەت بە ئاگربەستی غەززە ئەرێنی بوون و چاوەڕوانی گرێبەستێکی درێژخایەن دەکەن و دەیڤید بارنیا سەرۆکی مۆساد گەڕاوەتەوە بۆ ئیسرائیل بۆ راوێژکاری.

رۆژنامەی ئاکسیۆس نوسیوێتی: ناتەنیاهۆ دەسەڵاتی تیمی دانوستکاری ئیسرائیلی کەم کردووەتەوە، چەند هێڵێکی سووری بۆ داناون کە زەحمەتە حەماس قبوڵیان بکات.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن بە بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی وتوە، شاندێکی باڵا رەوانەی واشنتۆن بکرێت بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە رەفەح.

وەزیری دارایی ئیسرائیل دەڵێت: هێرشی سەربازی و خۆ بەدەستەوەدانی حەماس تاکە رێگەچارەن بۆ گەڕاندنەوەی دیلەکان و راوەستانی شەڕ.