بۆچی چەند ساڵە بانگی تیادا نەدراوە؟
مزگەوتی خانەقای کەرکوک دوای چەندین ساڵ لەداخستی دەست کرا بە بانگدان تیایدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دوای 17 ساڵ جارێکی تر لە مزگەوتی خانەقای سەید ئەحمەد لە کەرکوک بانگدرایەوە.
مزگەوتی خانەقای سەید ئەحمەد یەکێکە لە مزگەوتە کۆنەکانی شاری کەرکوک و دەکەوێتە نزیک پردی خەبات، لە دوای ساڵی 2003 بە هۆی نزیک بوونی لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک، چەکدارانی قاعیدە چەندین تەقینەوە و کردەوەی تیرۆریستیان لە بەردەم بەرێوەبەرایەتی پۆلیس ئەنجام دەدا و بەهۆی نزیک بونی لە مزگەوتەکە زیانی زۆری بەر مزگەوتەکە کەوت.
ماوەی چەندین ساڵە ئەو مزگەوتە بانگی تێدا نەدەدراوە و چەندین جار بەشێک لە شوێنی نوێژکردنی دادەرووخاوە ، دوای گواستنەوەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک بۆ ناو فڕۆکەخانەی کەرکوک و نۆژەنکردنەوەت مزگەوتەکە جارێک دیکە دەست کرا با بەنگدان تیادا و موسڵمانان بۆ ئەنجام دانی فەرزەکانی نوێژ رووی تێدەکەن.
مزگەوتی خانەقا بە پێی نوسراوی فەرمی وەقفی سونی لە کەرکوک تەمەنی ئەو خانەقایە 120ساڵ دەبێت و لە ساڵی 1979 لەلایەن رژێمی بەعسەوە بەشێکی خانەقاکە خاپورکرابوو.
پێداچوونەوە: توانا نەقی