نەورۆزی ئەمساڵ لە رەمەزاندایە

گەشتوگوزاری سلێمانی: حکومەت هیچ چالاکییەکی نابێت بۆ نەورۆز

964+

ژووری هەواڵ

لە شاری سلێمانی، حکومەتی هەرێم هیچ چالاکییەکی تایبەت بە نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی رێکناخات، گەشتوگوزاری شارەکەش دەڵێت، 20 ساڵە حکومەت هیچ چالاکییەکی ئەوتۆی بۆ ئەو جەژنە نەبووە.

بەدەر لە کاری حکومەت، وەک هەموو ساڵانی تر، ئاگری نەورۆز لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی دەکرێتەوە و سەرجەم چالاکییەکانیش لە دوای بەربانگەوە پێشکەش دەکرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە 19.3.2024، ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، “حکومەت وەک چۆن بۆ سەری ساڵ هیچ چالاکییەکی رێکنەخست، بۆ نەورۆزیش هیچ چالاکییەکی نابێت، تەنیا یەک دوو شتی رۆتین نەبێت کە لە بازگەکانی تاسڵوجە و عەربەت چەند لیژنەیەک نەخشەی کوردستان دەبەخشنەوە”.

‌ئێواره‌ى 20ـى ئازارى هه‌موو ساڵێك، لە ‌زۆربه‌ى شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى نه‌ورۆزه‌وه‌ ئاگر ده‌كرێته‌وه‌ و ئاهه‌نگ رێكده‌خرێت، نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ هاتنى مانگى ره‌مه‌زاندا، پێده‌چێت زۆرینه‌ى ئاهه‌نگه‌كان بكه‌وێته‌ دره‌نگانى شه‌و.

ئاكرێ به‌ 23 تیمی تەندروستی و بەرگری شارستانی چاودێری ن...

ئاكرێ به‌ 23 تیمی تەندروستی و بەرگری شارستانی چاودێری نەورۆز ده‌كات