"ئەم نادادیە قبوڵ ناکەم"

بەڕێوەبەری پەروەردەی شەنگال دەستی لەکارکێشایەوە

964+

بەڕێوەبەری پەروردەی شەنگال رایگەیاندووە بەرامبەر ئەو نادادیەی بەرامبەر شەنگال دەکرێت لە تەرخانکردنی پلەی دامەزراندنی ئێزدییەکان بڕیاریداوە دەست لەکاربکێشێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە حەسەن ساڵح بەڕێوەبەری پەروەردەی شەنگال بە 964ی راگەیاند، پەروەردەی شەنگال 184 پلەی وەزیفی بۆ تەرخانکراوە بەڵام بەشێوەیەکی ناهاوسەنگ دابەشکراوە، تەنیا یەک پلەی دامەزراندن بۆ هاوڵاتی ئێزدی دەرچووە، لەکاتێکدا 77 پلەی وەزیفی بە بەتاڵی ماوەتەوە، ئەمەش زوڵمێکی گەورەیە لە شەنگال دەکرێت.

ئەوەشی وتوە، لەماوەی چەند هەفتەی رابردوو چەندینجار سکاڵامان گەیاندووەتە حکومەت و پەرلەمانتاران، بەڵام کەسیان وەڵام نادەنەوە.

حەسەن ساڵح دەڵێت: من ناتوانم لەناو ئەو نادادییە بەردەوام بم، بۆیە دەستملەکارکێشایەوە.

ستوونی گۆڵ کەوتووە بەسەری یاریزانێکی ئاوارەی شەنگال و ...

ستوونی گۆڵ کەوتووە بەسەری یاریزانێکی ئاوارەی شەنگال و گیانی لەدەستداوە