هەواڵ و رووداوەکانی ئەم ئێوارەیە
لەبەشێکی فەرمانگەکانی سلێمانی بۆ دووەم رۆژ بایکۆت بەردەوامە
964+
ژووری هەواڵ
بۆ دووەم رۆژى لەسەریەک، فەرمانبەرانی بەشێک لە فەرمانگەکانى سلێمانى بایکۆتى دەوامیان راگەیاند و لە ئیدارەی گەرمیانیش نووسینگەی تۆماری لەدایکبووان و مردووان وەک یەکەم فەرمانگە ئەمڕۆ بایکۆتی راگەیاند، لە ئیدارەی راپەڕینیش فەرمانبەرانی دادگای بەرایی رانیە و قەڵادزێ و حاجیاوا بایکۆتی دەوامیان کرد.
چەند فەرمانگەیەکى سلێمانى درێژەیان بە بایکۆت دا
تا ئێستا فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه هیچ ئاماده‌كارییه‌ك نه‌كردووه بۆ سازكردنى ئاهه‌نگ و كردنه‌وه‌ى ئاگر له نه‌ورۆزى ئه‌مساڵدا، به‌رێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى چالاكى لاوانیش دەڵێت، هیچ بودجه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
هه‌ڵه‌بجه ئاگرى نه‌ورۆز ناكاته‌وه
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە پێشخستنی راژەی خزمەتی زیاتر لە 200 ئەفسەر و کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ ماوەی شەش مانگ.