پارەیان پێ نییە
هه‌ڵه‌بجه ئاگرى نه‌ورۆز ناكاته‌وه
964+
عومه‌ر فه‌تاح ــ هه‌ڵه‌بجه
تا ئێستا فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه هیچ ئاماده‌كارییه‌ك نه‌كردووه بۆ سازكردنى ئاهه‌نگ و كردنه‌وه‌ى ئاگر له نه‌ورۆزى ئه‌مساڵدا، به‌رێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى چالاكى لاوانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، هیچ بودجه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
نوخشه ناسیح، قائیمقامى هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكیدا بۆ 964 وتى،”ئه‌وه‌نده‌ى ئاگاداربم هیچ ئاماده‌كارییه‌ك نه‌كراوه، چونكه كردنه‌وه‌ى ئاگرو ئاهه‌نگى نه‌ورۆز په‌یوه‌ندى به فه‌رمانگه‌كانى رۆشنبیرى و گه‌شتوگوزاره‌وه هه‌یە و ئێمه ئاگادارى ئه‌و بابه‌ت نین”.
له‌دوو ساڵى رابردوودا ئاهه‌نگ و ئاگرى نه‌ورۆزو له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى چالاكى لاوانى هه‌ڵه‌بجه‌وه رێكده‌خرا، ئه‌ریوان ساڵح به‌رێوه‌به‌رى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه به 964ـى وت،”دوو ساڵى رابردوو له گیرفانى خۆمان خه‌رجى و پێداویستى ئاهه‌نگه‌كانمان دابینكردوه، نه‌مانهێشتوه هه‌ڵه‌بجه بێ ئاگرى نه‌ورۆز بێت و ئه‌و بۆشاییه‌مان پڕكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ تائێستا هیچ ئاماده‌كارییه‌كمان نه‌كردووه و هیچ بڕه پاره‌یه‌كیشمان بۆ خه‌رج نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ى ئاگر بكه‌ینه‌وه”.
“گه‌شتوگوزارى هەڵەبجەش نیازیان نییە هیچ جۆره ئاهه‌نگێك له نه‌ورۆزدا ساز بكه‌ن”، هه‌ورامان جه‌لال، وته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گەشتوگوزارى هەڵەبجە واى بە 964 وت.
ئێواره‌ى 20ـى ئازارى هه‌موو ساڵێك، لە زۆربه‌ى شار‌و شارچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى نه‌ورۆزه‌وه ئاگر ده‌كرێته‌وه و ئاهه‌نگ رێكده‌خرێت، نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ هاوكاته له‌گه‌ڵ هاتنى مانگى ره‌مه‌زاندا، پێده‌چێت زۆرینه‌ى ئاهه‌نگه‌كان بكه‌وێته دواى به‌ربانگ و دره‌نگانى شه‌و.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح