لە دوای بەربانگەوە دەستپێدەکات

فێستیڤاڵی نەورۆز لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت

964+

پێشەوا محەمەد

ئەگەرچی نەورۆزی ئەمساڵ کەوتووەتە ناو مانگی رەمەزانەوە، بەڵام لە سلێمانی چالاکی و بۆنەی تایبەت بەو یادە ئامادەیە و یادی رۆژە نەتەوەییەکە دەکرێتەوە.

وەک هەموو ساڵانی تر، ئاگری نەورۆز لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی دەکرێتەوە و سەرجەم چالاکییەکانیش لە دوای بەربانگەوە پێشکەش دەکرێن.

موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری رۆشنبیریی سلێمانی بۆ 964ـی روونکردەوە، ئێوارەکەی خوان بۆ 100 کرێکاری ژینگەپارێز ئامادە دەکرێت و چالاکییەکانیش تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبن.

وتیشی، “لیژنەی ئامادەکاری فێستیڤاڵی نەورۆز ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبووینەوە و بڕیاری پێویست لەبارەی چالاکییەکانەوە دراوە”.

964 زانیویەتی، چالاكییەكانی دیکە جگە لە كردنەوەی مەشخەڵی نەورۆز، بریتین لە گۆرانی و میوزیكی كوردەواری و چەندین نمایشی سەمای فۆلكلۆری كوردەواری و نمایشی چالاكیی بەشی هونەری مناڵان، هەروەها ئەسپسواری و نمایشی ئۆتۆمبێلی كۆن و چەندین چالاكیی هەمەڕەنگی دیکە.

سلێمانی و سنە هەفتەیەکی هاوبەشی رۆشنبیری بەڕێوە دەبەن

سلێمانی و سنە هەفتەیەکی هاوبەشی رۆشنبیری بەڕێوە دەبەن