ئاسەواری قرتێنەرەکان بینراوە

لە حاجیاوا 375 کیلۆ هەناری خراپ و خورما دەستیانبەسەردا گیرا

964+

ژووری هەواڵ

لە سنووری ئیدارەی راپەڕین لە ناحیەی حاجیاوا لیژنەکانی قایمقامیەت 360 کیلۆ هەناری خراپبوویان لە بازاڕ دۆزیوەتەوە و دەستیانبەسەردا گرتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 18.3.2024، کارزان سلێمان، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە بە 964ـی راگەیاند، ئەو هەنارەی کە دەستیبەسەردا گیراوە کەڕوو لێیدابوو، لە یەکێک لە دوکانەکانی ناحیەی حاجیاوا دۆزراوەتەوە.

جگە لە هەنار، 30 کیلۆ میوە “کە بەهای خۆراکی نەمابوو”، هەروەها بڕی 15 کیلۆ خورما “کە ئاسەواری قرتێنەرەکانی بەسەرەوە بوو” دەستیان بەسەردا گیرا.

“بەشێوەیەکی مەیدانی سەرجەم دەسگێرەکان رێنماییان پێدرا وە بەشێکی زۆریان پابەندی رێنماییەکان بوون و دەست خۆشیان لێکرا”، قایمقامیەتی رانیە وا دەڵێت.

لە رانیە نزیکەی 350 کیلۆ خورما و شیرینی خراپبوو دەستیبەس...

لە رانیە نزیکەی 350 کیلۆ خورما و شیرینی خراپبوو دەستیبەسەردا گیرا