چوار رۆژە بەم شێوەیەیە
نرخى نەوت هەر بە بەرزى ماوەتەوە
964+
وریا فەتاح
ماوەى چوار رۆژە نرخى نەوت لە ئاستێکى بەرزدا مامەڵەى پێوە دەکرێت و هەر بەرمیلێک لە دەوروبەرى 86 دۆلارە.
ئه‌مڕۆ دووشەممە 18.3.2024، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕەکانى نەوت، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 85 دۆلار و 67 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی تێكساس به 81 دۆلار و 42 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ماوه‌ی چوار مانگ ده‌بێت نرخی نه‌وت به‌ربه‌ستی 85 دۆلاری تێنه‌په‌ڕاند بوو، بەڵام چوار رۆژە نرخەکە لەسەرووى 85 دۆلارەوەیە، به پله‌ی یه‌كه‌میش هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌كه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی ئه‌مباره‌كانی ئه‌مریكا دێت، ئینجا گرژییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هۆکارێکى دیکەى بەرزبوونەوەى نەوت، پابەندبوونى ووڵاتانى ئۆپیلە بە سنوردارکردنى هەناردە و بەهەمهێنانى نەوت، بەتایبەت سعودیە.
لە مانگى شوباتەوە خواستى زۆر لەسەر بەنزین و خانووبەرە لە ئەمەریکا، خواستى لەسەر نەوت بەرزکردەوە، جگە لەوە ناسەقامگیرییەکانى دەریاى سوور و بەئامانجگرتنى کەشتییە نەوتهەڵگرەکان، کاریگەریى راستەوخۆى لەسەر نرخى نەوت داناوە.