سبەینێ وەزیری دارایی ھەرێم دەچێتە بەغداد؟

964
وریا فەتاح

سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی ھەرێم بە 964 ی راگەیاند، وەزیری دارایی ھەرێم ناچێتە بەغداد و ئەو ھەواڵانەی باس لە چوونی دەکەن دوورن لە راستی.

دوای ئەوەی بەشێک لە میدیاکان بڵاویان کردەوە، رۆژی دووشەممە شاندێکی حکومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری دەچێتە بەغداد، سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی ھەرێم بۆ 964 وتی: ھیچ بڕیار نیە شاندی ھەرێم بچێتە بەغداد و ئەو ھەواڵانەی باس لە چونی شاندی ھەرێم دەکەن دورن لە راستی.

میدیاکان لە زاری سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایانگەیاندبوو کە سبەینێ شاندی ھەرێم بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی دەچێتە بەغداد، بەڵام سیپان شێروان بۆ 964 وتی: سبەینێ شاندی ھەرێم ناچێتە بەغداد و دیار نیە کەی شاندی ھەرێم دەچێتە بەغداد

وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت پارەکەی بەغ...

وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت پارەکەی بەغدا بەش ناکات