بێ ستیکەر دەرمانیان فرۆشتووە

لە هەولێر “پێنج دەرمانخانە و شوێنی نایاسایی” داخران

964+
ئەحمەد مستەفا

پۆلیسی شارەوانی و کارمەندانی کوالێتی کۆنتڕۆڵ لە هەولێر (پێنج دەرمانخانە و شوێنی نایاساییان) داخست، وتەبێژی کوالێتی کۆنتڕۆڵ KMCA بە 964ی وت، “دەرمانی بێ ستیکەریان فرۆشتووە”.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، داوا دەکات هاوڵاتییان تەنیا ئەو دەرمانانە بکڕن کە ستیکەریان پێوەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی رۆژنا رۆژێک چالاکی تیمەکانی بۆ داخستنی دەرمان و هەوڵەکانیان بۆ بنەبڕکردنی دەرمانی بی ستیکەر بڵاودەکاتەوە، دکتۆر محەمەد خورشید وتەبێژی کوالێتی کۆنتڕۆڵ ئەمڕۆ سێشەممە 14.5.2024 بە 964ی وت، “ئەمرۆ تیمی چاودێریی بازاڕی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، بە هاوکاری پۆلیس پێنج دەرمانخانە و شوێنی نایاساییان داخستووە”.

بە قسەی وتەبێژەکەی کوالێتی کۆنتڕۆڵ، “بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازان و پۆلیسی شارەوانیی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، لە درێژەی چالاکییە بەردەوامەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی دەرمانی بێ ستیکەر، نایاسایی و کوالێتی خراپ، دەرمانخانە و شوێنەکانیان بە هۆکاری فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر و نایاسایی داخستووە”.

فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر دوو کۆمپانیای بەداخستدا

فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر دوو کۆمپانیای بەداخستدا

رۆژی دووشەممە 13.4.2024، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەبێ کوالیتی کۆنتڕۆڵ، بە دەرمانی نایاسایی و قاچاغ دادەنرێت، تکایە ئەگەر بینیت بێ ستیکەرە، وەریمەگرە و مەیکڕە”.

وەزارەتەکە دەشڵێت، “خۆتان بە دوور بگرن، لە هەر دەرمان یان هەر پێداویستیەکی پزیشکی بێ ستیکەری کوالێتی کۆنتڕۆڵ، ئێمە مامەڵەی تاوانی لەگەڵ دەکەین”.

ستیکەری دەرمان بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان KMCA، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کوالێتی دەرمان لەسەر ڕووی پاکەتی ھەموو دەرمانێکی پشکێنراوی دەدات.

وەزارەتی تەندروستی: وەک تاوان مامەڵە لەگەڵ دەرمانی بێ ...

وەزارەتی تەندروستی: وەک تاوان مامەڵە لەگەڵ دەرمانی بێ ستیکەر دەکەین