بەشێکى

سبەینێ جوتسایدی خەلیفان بۆ سپیلک دادەخرێت

964+

بەهرە محەمەدئەمین

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ سایدێکى جوتسایدى رێگاى سپبلک بۆ خەلیفان دابخرێت، بەڵام جێبەجێ نەکرا و دواخرا بۆ سبەینێ.

شەوی رابردوو هاتوچۆى سۆران لە رێگەى 964ـەوە، شۆفێرانی ئاگادار کردەوە کە ئەمڕۆ رێگاى جوتسایدى خەلیفان بۆ سپیلک لە دووڕیانى ئالانە تا سوڕانەوەى گوندى پەرکین، تەنیا یەک سایدى کراوە دەبێت و سایدەکەى دیکە دادەخرێت.

964 سۆراغى بابەتەکەى کرد و موحسین تەحسین، وتەبێژى هاتوچۆى سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ شەقامەکەیان دانەخستووە تەنیا تیمەکانیان راسپاردووە کە ئامادەکاری بۆ داخستنی شەقامەکە بکەن، چونکە سبەی بە دڵنیاییەوە شەقامەکە دادەخرێت.

سەبارەت بە ماوەی داخستنی شەقامەکە، موحسین تەحسین وتی، لەبەر ئەوەی پەیوەستە بە کۆمپانیاو کارەکانییەوە ناتوانین دیاری بکەین تا کەی بە داخراوی دەمێنێتەوە.

وتیشی،”شەقامەکە چەند قۆناغێکی کارکردنی ماوە و لە هەر قۆناغێکدا بەشێکی رێگاکە دادەخرێت کە ئێمە لەکاتی خۆیدا شۆفێرانی لێ ئاگادار دەکەینەوە”.

جوتسایدی رێگای خەلیفان – سپیلک یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە دریژیەکەی 10 کم و پانییەکەی 16 مەترە، بە گوژمەی .76.5 ملیار دینار جیبەجێ دەکرێت و بەشى زۆرینەى کارەکانى تەواو بووە.

هاتوچۆى سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆى سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

جووتسایدێكی کەمەربەند له‌ خەلیفان دروستده‌كرێت

جووتسایدێكی کەمەربەند له‌ خەلیفان دروستده‌كرێت