دوو یاریزانی دەوێت

بۆ پڕکردنەوەى شوێنى ئێمپاپێ پاریس ناپۆلى کردووەتە ئامانج

964+

سۆما حەکیم زادە

پاریس سانجێرمان بەنیازە بە دوو یاریزان جێگەی ئیمباپی پڕ بکاتەوە، دواجار ئێمباپی پاریس سانجێرمانی جێهێشت و بەڕێوەبەرانی ئەو یانەیەش بیر لە بژاردەی جیاواز دەکەنەوە بۆ پڕکردنەوەی شوێنی بەتاڵی ئەستێرەکەیان.

رۆژنامەی گازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کە راهێنەری پاریس چاوی بڕیوەتە دوو یاریزانى ناپۆلى کە ئەوانیش ڤیکتۆر ئۆسمین و کڤاراتساخلیان.

پاریس نیازى وایە لەم هاوینەدا هەردوویاریزان بۆ باخچەى شازادەکان بگوازێتەوە، بەڵام ماوەتەوە کە لەگەڵ ناپۆلی دەگەنە رێککەوتن یاخود نا ؟.

پاریس سانجێرمان به‌بێ یاری بووه‌ پاڵه‌وانی فه‌ره‌ن...

پاریس سانجێرمان به‌بێ یاری بووه‌ پاڵه‌وانی فه‌ره‌نسا