پێوەری زیرەکیان بۆ دەبەسترێت
کرێی ئاوی ماڵان لە خورماتوو کەمکرایەوە
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
نرخی ئاوی ماڵان لە خورماتوو کە زیاتر لە ساڵێک بوو سێ هێندە کرا بوو، وەک خۆی لێکرایەوە.
پێشووتر لە قەزای خورماتوو هەر دوومانگ جارێک بڕی بیست و یەک هەزار و 450 دینار وەک کرێی ئاو لە هاوڵاتیان وەردەگیرا، بەڵام زیاتر لە ساڵێکە بە بڕیارێک کراوەتە سێ هێندە و شەست و پێنج هەزار دینار دەدەن.
ئیسماعیل مستەفا، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی خورماتوو بە964ـی وت، “بەهۆی ئەوەی پێوەری زیرەکی ئاو بۆ ماڵەکانی قەزاکە دانەنراوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سەڵاحەدین بەنوسراوی فەرمی ئاگاداری کردووین، ئەو نرخەی زیاتر لەساڵێکە دانراوە رابگیرێت و مامەڵە بە نرخە کۆنەکەوە بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی 964، لەزۆربەی قەزاکانی پارێزگای سەڵاحەدین پێوەری زیرەک بۆ ئاوی ماڵان دانراوە و لەداهاتویەکی نزیکیشدا لە قەزای خورماتوو بەستنی پێوەری زیرەک دەست پێدەکات.
پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین