46 هەواڵ.. سفر موچە
وەزارەتی دارایی هەموو بابەتێکی لەلا هەواڵە موچە نەبێت
+964
ژووری هەواڵ
موچەخۆران چاویان لە وەزارەتی داراییە قسەیەکی خێر لەسەر موچە بکات، بەڵام 36 رۆژە وەزارەتی دارایی هەموو شتێکی باسکردووە موچە نەبێت.
خەڵک زوو زوو تەماشای پەیجەکەی وەزارەتی دارایی دەکەن لەسەر فەیسبووک بۆ ئەوەی بزانن چی تازە لەسەر موچە هەیە، بەڵام وەزارەت هەواڵی دیکەیان بۆ بڵاودەکاتەوە.
دواهەمین جار کە لیستی موچە لەسەر پەیجی وەزارەت بڵاوکردوەتەوە، رۆژی 5ی نیسان بووە، رۆژی 8ی مانگ زانیاری لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی موچە بڵاوکردووەتەوە، ئیتر هیچی لەسەر ئەوە نەوتووە موچەی مانگی نیسان کەی دێت.
لە 36 رۆژی رابردوودا، واتە لە 8ی نیسانەوە هەتا ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی هیچ هەواڵێکی نەداوە بە خەڵک، تەنیا لە 21 مانگ یەک هەواڵیان هەیە لەسەر ئەوەی لیستەکەیان بۆ بەغدا ناردووە.
هەواڵەکانی وەزارەتی دارایی لە 36 رۆژی رابردوو بەم شێوەیە بوون:
هەواڵ و زانیاری و بانگەشە لەسەر هەژماری من: 13 دانە
هەواڵ و پۆستەو وێنەو ڤیدیۆ لەسەر کۆنفرانسی دڵنیایی: 22 دانە
چالاکی و پێشوازی و کۆبوونەوەی وەزارەت: 7 دانە
گشتاندن و رێنمایی: 4 دانە
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق هەموو میدیاکان باسی ناردنی موچەی مانگی چواریان کرد، بەڵام تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە وەزارەتی دارایی خۆمان هیچی لەسەر نەوتووە.![]()
بانکی بازرگانی عێراق: چاوەڕێین حکومەتی هەرێم لیستەکەمان بۆ بنێرێت