پێشتر 964 بڵاویکردەوە کە جارێ موچە دابەش ناکرێت

وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت پارەکەی بەغدا بەش ناکات

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رونکردنەوەیەکی بڵاوکردووتەوەو دەڵێت وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بە بڕی سەروو 560 ملیار دینار تەمویلی کردوون، ئەمەش بەش ناکات و 390 ملیار دینار موچەی مانگی شوبات کورت دەهێنێت.

بەپێی حیساباتی وەزارەتی دارایی خۆمان ئەوەی بەغدا دابینی کردووە تەنیا بەشی %59 موچە دەکات ”ئەم رێکارەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی وایکردووە کە کورتهێنان لە پێدانی مووچەی هەرێم بۆ مانگی شوبات بە نزیکەی (390) ملیار دینار دروست بێت و گرفتی گەورەی دارایی دروست دەکات و دەبێتە هۆی بێبەشکردنی بەشێکی زۆری موچەخۆران و دروستکردنی فەرق و جیاوازی لە نێوان موچەخۆران”.

وەزارەتی دارایی تێبینی لەسەر ئەوەش هەیە کە بۆ مانگی داهاتوو بەغدا رایگەیاندووە تەنیا لە کاتی بەبانکیکردن ئینجا موچە دابەش دەکەن، دەڵێت ”نابێت هیچ لەم رێکارانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ ببنە مایەی بێبەشکردنی موچەخۆرانی هەرێم لە موچەکانیان، کە شایستەی دارایی خۆیانە و دەبێت هاوشێوەی موچەخۆرانی عێراق لە ناوچەکانی دیکەی عێراق مامەڵە بکرێن”.

وەزارەتی دارایی باسی ئەوەی نەکردووە، کە جارێ موچە دابەش ناکەن، بەڵام 964 بەر لە چەند کاتژمێرێک رایگەیاندبوو، کە جارێ موچە دابەش ناکرێت و دوادەخرێت.

لەم هەواڵەی پێشووی 964 هەموو شتێک باسکراوە

وەزارەتی دارایی هەرێم ناڕەحەتە لە رێکارەکانی وەزارەتی...

وەزارەتی دارایی هەرێم ناڕەحەتە لە رێکارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و بەیاننامەی دەبێت