نه‌خشه‌ى ئاڕاسته‌ى باران بارین كه به‌نداوه‌كانى كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه.
"ئامادەسازی پێشوەختە بۆ لافاو بکرێت"
له سبه‌ینێوه بارانى چڕ لە هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى به‌نداوه‌كان ده‌ڵێت، له سبه‌ى دووشه‌ممه‌وه بارانى چڕ له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و پێویسته ئاماده‌سازى پێشوه‌خته بۆ لافاو بكرێت.
بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی USGS ی ئەمریکی کە لە رێی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراقەوە به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌نداوه‌كانى هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه و پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، شەپۆلێکی چڕی باران بەڕێوەیە، بەتایبەت لە رۆژانی 18 و 19ـی ئەم مانگە و زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، پێویستە ئامادەسازی پێشوەختە بۆ لافاو بکرێت، بۆ تێپەڕاندنی شەپۆڵەکە بە سەلامەتی و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و پرۆژەکان.
داواش لە هاوڵاتیانی نیشتەجێی سنوری بەنداوەکان، کەنار چەم و رووبارەکان كراوه، لە هەر ئەگەرێکی بەرزبونەوەی ئاستی ئاو ئاگاداربن و خۆیان بپارێزن.