لە هەولێر

ئامادەکاری بۆ رێگری لە پەنگخواردنەوەی ئاوی باران دەکرێت

964+

فەهمی نەبی

لە هەولێر تیمەکانی شارەوانی کەوتوونەتە خۆ، ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەو شەپۆلی بارانە بەخوڕەی پێشبینی دەکرێت لەچەند رۆژی داهاتوو شارەکانی هەرێم بگرێتەوە.

ژیار جەلال، بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی هەولێر بە 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ هەڵمەتی پاککردنەوەی مەنهۆڵەکانی ناوشار دەستیپێکردووە و تا سبەی بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی وت، سبەی ئێوارە ئامێرەکانی شارەوانی لە چەند شوێنێکی هەولێر دادەنرێن بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەگەری دروستبوونی هەر حاڵەتێکی پەنگخواردنەوە ئاوی باران.

ژیار جەلال دەڵێت، چوار شوێنی هەولێر هەن بەردەوام خاڵی لاوازی باران بارینن، ئەوانیش بەردەم فاملی مۆڵ، بەردەم تاپۆی دوو، بەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا و ژێر پردی سەیداوە، هاوکات هەریەکە لە گەڕەکەکانی توڕەق و بەستە پیازە کێشەی پەنگخواردنەوەی ئاوی بارانیان بۆ دروست دەبێت.

پێشبینیەکانی کەشناسی ئەوەیە، لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی بەهێزی باران شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەجۆرێک لەهەندێ ناوچە پێشبینی بارینی سەروو 100 ملم باران دەکرێت بەهۆی دروستبوونی هەوری سوپەر سێڵ.

هەولێر میکانیزمێکی نوێ بۆ رووبەڕووبونەوەی پەنگخواردن...

هەولێر میکانیزمێکی نوێ بۆ رووبەڕووبونەوەی پەنگخواردنەوەی ئاوی باران دادەنێت