جگە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ
ئەمڕۆ لە سلێمانی فەرمانبەری چەند فەرمانگە بایکۆتی دەوامیان کردووە؟
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان بەشێک لە فەرمانگەکانی پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند، بەپێی بەدواداچوونی 964 تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تەنیا بنکەیەکی تەندروستی و دوو فەرمانگە بایکۆتی دەوامیان کردووە.
بەدواداچوونی 964 دەریدەخات، جگە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بنکەی تەندروستی سەروەری لە گەڕەکی سەروەری و فەرمانگەی دادنووسی بەکرەجۆ بایکۆتی دەوامیان کردووە.
ئەگەرچی بەیانی ئەمڕۆ فەرمانگەی دادنووسی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردبوو، بەڵام بەپێی زانیارییەکان بایکۆتیان شکاندووە و دەوامیان دەستپێکردوەتەوە.