دەروازەی تۆنێلی پیرمامیش

رێگای چه‌ند گوندێكی خۆشناوه‌تی پاككرانه‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

به‌هۆی بارانبارینی رۆژانی رابردوو، رێگای چه‌ند گوندێكی ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی ئاسته‌نگیان بۆ هاوڵاتیان دروست كردبوو، له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا رێگاكان پاككرانه‌وه‌.

پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، رێگای گوندەکانی “حوجران، تەوسکە، قەلاسنجی سەروو و خواروو، قیرژە، سارتکە، حاجی ئەحمەد، خۆران، دەربەند) له‌ ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی پاككرانه‌وه‌ و ئاسته‌نگه‌كانی لابران، کە لە ئه‌نجامی ئەو رێژە بارانە زۆرەی له‌ چەند رۆژی رابردوودا باری بوو، ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردبوو.

كاره‌كان لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوەی رێگاوبانی هەولێر ئه‌نجامدراون.

هاوكات هه‌ر له‌ لایه‌ن تیمه‌كه‌وه‌، هه‌ردوو دەروازەی تونێلی “هەولێر – پیرمام” پاككرایه‌وه‌، كه‌ به‌ هه‌مان هۆكاری بارانبارین، به‌رد و قوڕولیته‌ كه‌وتبوونه‌ سه‌ر رێگاكه‌ و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردبوو.

دۆخى رێگاوبانەکانى هەردوو ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و را...

دۆخى رێگاوبانەکانى هەردوو ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و راپەڕین چۆنە؟