پڕە لە چاڵوچۆڵى

خراپیى رێگاى هەولێر بۆ گوێر شۆفێرانى ترساندووە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

چاڵوچۆڵى رێگاى هەولێر بۆ گوێر شۆفێرانى بێزار کردووە وەک باسى دەکەن هەرچى پارە پەیدا دەکەن لە ئۆتۆمبێلەکانیان خەرجى دەکەن.

عومەر ئەیوب، رۆژانە چەند جارێک لەو رێگەیەوە هاتووچۆ دەکات، ئەو قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”هیچ مانگێک نیە زیاتر لە 200 هەزار لە چاککردنەوەى ئۆتۆمبێلەکەم نەدەم، چونکە ریگاکە پڕە لە چاڵوچۆڵى و زیان بە ئۆتۆمبێلەکانمان دەگەیەنێت”.

964 کێشەکەى بردە بەردەم لایەنى بەرپرس، کارزان عەبدول هادى سەرۆکى شارەوانى هەولێر بۆ 964 ئاشکراى کرد، هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ چاککردنەوەى رێگاکان، لەم هەفتەیەدا دەست دەکەین بە پڕکردنەوە چاڵوچۆڵەکانى رێگاى هەولێر کوێر.

“پێشتر رێگاکە نۆژەندەکرایەوە، بەڵام بەهۆى نەبوونى قیر کارەکان وەستابوون و لەم هەفتەیەوە دەستپێدەکەینەوە”، سەرۆکى شارەوانى هەولێر واى بە 964 وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە گوندێکی گوێڕ دوو منداڵ خنکان

لە گوندێکی گوێڕ دوو منداڵ خنکان