بۆ جاری سێیەمە

پیتی بارزەکانی پارکی شار لە قەڵادزێ شکێندران

964+

محەمەد عەلی ـ قەڵادزێ

پارکی قەڵادرێ  لەناو بازاڕدا بە شێوازێکی سەردەمی و نوێ دروستکراوە، ناوی قەڵادزێ بە پیتی بارز دروست کراوە لە بەردەمی پاڕکەکەدا، بۆسێیەمین جارە پیتەکانی دەشکێنرێن لەگەڵ بەشێک لە کەلوپەلەکانی ناویدا.

ئارام محەمەد، سەرۆکی شارەوانيی قەڵادزێ بە 964ـی وت، “بەداخەوە بەشێک لە هاوڵاتیان کە سەردانی پارکەکان دەکەن پابەندنابن بەو رێنماییانەی ئێمە رامانگەیاندووە، بەوەی کەلوپەلەکانی ناو پارکەکان بپارێزن، بەڵام دەیانشکێنن و تێکیان دەدەن.

بۆ جارێ سێیەمە پیتە بارزەکانی ناوی قەڵادزێ کە لە بەردەم پارکی شار دانراوە، دەشکێنرێت، ئێمە چاکیان دەکەینەوە، چەندین جاریش ئاگاداریمان بڵاو کردووەتەوە، کەچی دووبارە دەبێتەوە و بۆ سێیەم جاریشە، جگە لەو پیتە بارزانە، کورسی و کەلوپەلی دیکەش دەشکێنرێن و نایانپارێزن، ئەمە قسەی سەرۆکی شارەوانیی قەڵادزێیە.

هەروەها وتی، “جارەکانی پێشوونەمانویست ئیجرائاتی توند بگرینەبەر و چاکمان کردوونەتەوە، بەڵام ئەمجارەیان بنکەی پۆلیسی شارەوانیمان راسپاردووە، کە هەوڵبدەن لە رێی کامێرای چاودێرییەوە ئەو کەسانە بدۆزنەوە کە زەرەر بەو شوێنە گشتییانە دەگەیەنن و رووبەڕووی یاسایان بکەنەوە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە قەڵادزێ شەش تۆمەتبار دەستگیرکران

لە قەڵادزێ شەش تۆمەتبار دەستگیرکران