مامە ڤاندام، تیکتۆکەوان 964+
لە زیندانە
مامە ڤاندام لەسەر چى دەستگیرکرا؟
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک، ئەمڕۆ شێرزاد عەبدولوەهاب ناسراو بە مامە ڤاندام دەستگیرکراوە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـى وت، لە رابردوودا مامە ڤاندام سکاڵای لەسەر هاوڵاتییەک هەبووە، دوای ئازاد بوونی ئەو هاوڵاتییە سکاڵای لەسەر مامە ڤاندام تۆمار کردووە.
بە وتەى سەرکەوت ئەحمەد، مامە ڤاندام لەسەر سکاڵاى ئەو هاوڵاتییە لە بنکەى پۆلیسی هەواری شار دەستگیرکراوە.
“هۆکاری دەستگیرکردنەکەى لەسەر خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنە، ئەو کەسەی سکاڵای لێکردووە ڤیدیۆکەى بردووەتە بەردەم دادوەر و وتویەتی سووکایەتی پێکردووم”، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى واى بە 964 وت.
شێرزاد عەبدولوەهاب ناسراو بە مامە ڤاندام، یەکێکە لە تیکتۆکەوانەکانى هەرێمى کوردستان کە لەناو مێردمنداڵان و گەنجاندا ناوبانگێکى زۆرى هەیە و خۆیشى وەک کاندیدێک بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان وەک کەسێکی ئازاد تۆمار کردووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح