بەهۆی پێنەدانی موچە

کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی مانگرتنیان راگەیاند

964+

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی نەبوونی موچەوە گلەییان هەبوو و بڕیاریانداوە بایکۆت بکەن.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، ئێستا زۆربەی بەشەکانی ناو هاتوچۆی سلێمانی دەوامیان بەجێهێشتوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە، ئەمەش دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی.

رۆژی 28.1.2024 جارێکی دیکە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردو رۆژێک دواتر دەوامیان دەستپێکردەوە.

مانگی رابردوو کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ رۆژی 2.2.2024 موچەیان وەرگرت، بەمەش ئەمڕۆ دەبێتە 45 رۆژە موچەیان وەرنەگرتووە.

کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی: یان مووچە یان کەمکردنەوەی ...

کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی: یان مووچە یان کەمکردنەوەی دەوام