ئەمشەو کۆتایی هات
ناسڕ عەبدولڕەزاق و وریا قادر بوونە پاڵەوانی تێنسی هەولێر
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
پاڵەوانیەتیی یاریی تێنس بۆ یاریزانە دێرینەکان لە هەولێر كۆتایی هات و ناسڕ عه‌بدولڕه‌زاق و وریا قادر بوونه پاڵه‌وان.
ئه‌مشه‌و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له هه‌ولێر كۆتایی هات، كه 34 یاریزانی دێرینی پارێزگاکانی هەولێر، موسڵ، کەرکوک و دهۆک بەشداربوون.
یاریزانەکان بەسەر چوار کۆمەڵە دابەشکرابوون، له كۆتاییدا چوار یاریزانی شاری هەولێر گەیشتنە یاریی کۆتایی، کە رکابەریی دووانە بوو، له ئه‌نجامیشدا هەردوو یاریزان ناسڕ عەبدولڕەزاق و وریا قادر بە ئەنجامی 2-0 کۆمەڵە له یاریزانان سیروان تەها و تەحسین غەفوریان بردەوە.
رۆستەم ره‌سوڵ، سەرۆکی یەکێتیی تێنسی کوردستان بە 964ـی وت، “پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به ئامانجی دیاریکردنی ئاستی یاریزانەکانی کوردستان بوو، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بەشداریی له پاڵەوانیەتییەکانی دەرەوەی کوردستان بكه‌ن”.
پاڵەوانیەتییەکە ماوەی پێنج رۆژی خایاند و له یاریگه‌ی تێنسی ناو پاركی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌چوو.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا