سەر بە بەغدادن

وانەبێژانى خۆبەخش لە کەرکوک داواى دامەزراندن دەکەن

964+

کاروان ساڵحى- کەرکوک

وانەبێژانى خۆبەخشى کەرکوک، لەبەردەم بیناى پارێزگا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و داواى دەکەن هاوشێوەى دەرچوانى پارێزگاکانى دیکە دابمەزرێن.

وانەبێژان و خۆبەخشانى کەرکوک ژمارەیان 850 کەسە، چەندین جارە گردبوونەوە ئەنجام دەدەن، یەکێک لە وانەبێژان قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: چەند ساڵە بە گیرفانى خۆمان لە ناوەندەکانى خوێندن وانە دەڵێینەوە و یەک دینار وەرناگرین، بۆیە چیتر مافى خۆمانە دامان بمەزرێنن.

باسى لەوەشکرد، پێویستە هاوشێوەى دەرچوانى پارێزگاکانى دیکە بەپێى بڕیارى ژمارە 315ـى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق دایانبمەزرێنن.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

خۆپیشاندانى مامۆستایان و وانەبێژان بەردەوامە

خۆپیشاندانى مامۆستایان و وانەبێژان بەردەوامە